جەنگی ملیاری..یونایتد، مان سیتی دەخاتەوە پێگەی خۆی

لە دوو جەمسەرەوە هەوڵەکان بۆ کڕینی مانچستەر یونایتد بەردەوامە، هەر یەکێک لە جەمسەرەکان بەڵێنی گەورە بە هاندەرە سوورپۆشەکانی شاری مانچستەر دەدەن.

شێخ جاسم بن حەمەد ئال سانیی برای شێخ تەمیم بن حەمەدی شازادەی قەتەر، سەروەتەکەی بە 42 ملیار پاوەند مەزەندە دەکرێت، بە فەرمی پێنج ملیاری بۆ کڕینی مانچستەر یونایتد پێشکەشکردووە.

شازادەکەی قەتەر خاوەنی بەهێزترین بانکی قەتەر و کەنداوە، داوای لەسەددا سەدی پشکەکانی خێزانی گلایزەرسی خاوەنی یونایتد دەکات.

بە هەمانشێوە سێر جیم ڕاتکلیف، دەوڵەمەندترین پیاوی بەریتانیا ئامادەیە یانەکە بکڕێت، بەڵام کەمتری پێشکەشکردووە.

هەردوو جەمسەرەکە، بەتایبەت شێخ جاسم بەڵێنیانداوە مانچستەر یونایتد بگەڕێننەوە بۆ سەردەمی زێڕین و ملیۆنان پاوەند لە کڕینی یاریزاناندا بەکاربخەن، بە جۆرێک کۆتایی بە باڵادەستی مانچستەر سیتی بهێنێت.

بابەتی پێشتر

دوای بریندارکردنی دوو کەس تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

بولگاریا.. 18 كۆچبەر بە مردوویی لە بارهەڵگرێكدا دۆزرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share