پیۆلی: سبەینێ میلانێکی تر دەبینن

ستیفانۆ پیۆلی، ڕاهێنەری یانەی ئەی سی میلان بەڵێن دەدات سبەینێ ڕووخسارێکی جیاواز نیشانی چێڵسی بدەن.

بڕیارە سبەیشەو لە چێوەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی ئەی سی میلان لەنێو یاریگای خۆیدا “سان سیرۆ” بەرامبەر چێڵسی یاری بکات.

ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری میلان ڕایگەیاندووە، “شتێکی ناوازەیە لەنێو ئاپۆرای میلانێستادا ڕووبەڕووی چێڵسی دەبینەوە، هاندەران دەبنە چەک و پاڵپشتێکی بەهێز، دەمانەوێت بیسەلمێنین کە دۆڕاندنی یاریی پێشوو ئاسایی نەبوو، بەڵکو ڕووداوێک بوو، دەبێت هەڵەکانی ڕابردوو تاوتوێ بکەین و بەڵێن دەدەین میلانێکی جیاواز نیشانی ڕکابەرەکەمان بدەین.”

هەروەها دەڵێت، “پێویستمان بە ئاستێکی بەرزە، دی کیتیلاری یاری ناکات و میسیاس بانگهێشت دەکەین، سەرنجی زیاتر دەخەینە سەر شێوازی بەرگریکردن و بیرۆکەم زۆرە، سبەینێ جێبەجێیان دەکەین.”

میلان و چێڵسی لە کۆمەڵەی پێنجەمدا هەریەکەیان خاوەنی سێ خاڵن، سالزبۆرگ چوار خاڵی کۆکردووەتەوە، بردنەوەی میلان دەیانگەڕینێتەوە چێوەی کێبڕکێکاران بۆ پلەی یەکەمی گروپەکە.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی بە ئۆكرانیا دەدات

بابەتی دواتر

یاریزانانی بەرشلۆنە لە غەدری بایرن دەترسن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share