شاندی هەرێمی کوردستان و بەغداد ڕێککەوتن لەسەر بودجەی 2021

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 5ی کانونی یەکەم، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد گەڕایەوە و بەپێی زانیارییەکان هەردوولا ڕێککەوتوون کە ڕێککەوتنی پێشووی هەرێم و بەغداد لە بودجەی ساڵی 2021دا جێگیربکرێت.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “شاندی هەرێم وبەغداد ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە هەمان ڕێککەوتنی ساڵی پار لەناو پرۆژە یاسای بودجەی 2021 جێگیر بکرێت و ڕێژەی 12.6 ی پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، “مەرجی بەغداد لە ناردنی پشکی هەرێم ئەوەیە، هەرێم 250هەزار بەرمیل نەوتی مانگانە  لەگەڵ %50ی داهاتی خاڵە سنورییەکان ڕادەستی  بەغداد بکات، لەبەرامبەردا عێراق بەناردنی 900 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم پابەندکراوە”.

باسیلەوەشکرد،” تۆپەکە ئێستا لەساحەی ئەندامانی لیژنەی دارایی ونوێنەرانی کورددایە کە نەهێڵن دەستکاری ئەو ڕێککەوتنە بکرێت چونکە ڕۆژی سێ شەممە، پرۆژە یاسایی بودجەیە لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند دەکرێت و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت”.

بابەتی پێشتر

بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر خۆپیشاندانەکان و پرسە ناوخۆییەکانی لە کۆبوونەوەدایە

بابەتی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان: وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغداد گەیشتونەتە ڕێککەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە ڕووباری سیرواندا خنکا

لە گەرمیان منداڵێك پاش كەوتنەناو گۆمێكی ئاوی ڕووباری سیروانەوە گیانیلەدەستدا. عەلی جەمال قەدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان…
Total
0
Share