بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر خۆپیشاندانەکان و پرسە ناوخۆییەکانی لە کۆبوونەوەدایە

جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان، کاتژمێر 10:00ی پێسنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بە ئامادەبوونی ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەکە دەستپێکرد، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک تاوتوێدەکرێت لەوانەش خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و پرسە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەکە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سلێمانی، بژار دەباغ ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا جگە لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی، عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان  و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن ئامادە دەبن.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بۆ سێ پرس دەبێت ئەوانیش، پرسی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، کە ئەمڕۆ بزوتنەوەکە بڕیار لە کاتی هەڵبژاردنی مەکۆ و ڕایەڵەکانی دەدات، هەروەها پرسی کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەکە کە لە ساڵی نوێدا ئەنجام دەدرێت، ئەویش هەر ئەمڕۆ بڕیار لە شێواز و میکانیزمەکەی دەدرێت.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی دەبێت و ‌هەڵوێستی فەرمی بزوتنەوەکەش لەوبارەیەوە یەکلاییدەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تووشبوونی منداڵان بە شەكرە زیادیكردووە.. تەندروستی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە دەدات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو هەواڵانەدا کە باس لە بەرزی ڕێژەی شەکرە لەناو منداڵاندا دەکەن سەرەڕای…
Total
0
Share