لەسەر سكاڵای پاسەوانێكی، ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتارێكی كورد گلدرایەوە

لەسەر سكاڵای پاسەوانێكی، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڕیاری “گلدانەوە”ی ئۆتۆمبێلێکی سەلیم شوشکەیی پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەران دەركرد، پاسەوانەكەی لەسەر پرسی موچە سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە.

لە نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی هەولێر کراوە، نابێت هیچ مامەڵەیەک بە ئۆتۆمبێلەکەی شوشكەییەوە بکرێت، كە لەجۆری “كیا سۆرینتۆ”یە، تا کەیسەکە لەلایەن دادگاوە یەکلایی دەکرێتەوە.

ڕونیشكراوەتەوە، ئەگەر پەرلەمانتارەكە لەماوەی سێ رۆژدا قەرزەكەی نەداتەوە، بەپێی یاسا ئۆتۆمبێلەكەی دەفرۆشرێت.

دۆسیەکەی سەلیم شوشکەیی پەیوەندی بە سکاڵای یەکێک لە پاسەوانەکانیەوە هەیە، بە ناوی هیمداد عەزیز، كە لە سكاڵاكەیدا باسیلەوەكردووە، “دوای ئه‌وه‌ی سه‌لیم شوشكه‌یی له‌ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بووه‌ په‌رله‌مانتار، به‌ڵێنی داوە وه‌كو پاسه‌وان دایبمه‌زرێنێت، دواتریش ناسنامه‌ی لێوه‌رگرتووە و به‌ فه‌رمی وه‌كو پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆی دایمەزراندووە، ماوەی حەوت مانگیش مانگانە 600 هه‌زار دیناری وەكو موچە پێداوە، دواتر پەرلەمانتارەكە وتویەتی، ناوت سڕاوه‌ته‌وه‌ و موچه‌ت نه‌ماوه‌، بەڵام دواتر زانیویەتی موچەکەی نەبڕاوە و هەر بەردەوامبووە”.

لەسەر ئەو بڕیارەی هاتوچۆی هەولێریش، سەلیم شوشکەیی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئێمە وەک پەرلەمانتارانی کۆمەڵی دادگەری لە بەغداد دوو پاسەوانمان لە لەلایەن کۆمەڵەوە بۆ دیاریکراوە، کۆی پاسەوانەکانی دیکەش لە دامودەزگاکانی کۆمەڵ دەوامدەکەن، پارەکەش دەگێڕینەوە بۆ کۆمەڵ، تەنیا ئەو بڕە پارە وەردەگرین، کە کۆمەڵ بۆی دیاریکردووین”.

ڕونیشیكردووەتەوە “ئەو كەسەی، کە ناوی هیمداد عەزیزە، زیاتر لە حەوت ساڵە هات و هاواریەتی، گوایە ملێۆنێک و 800 هەزاری لای ئێمەیە، بەڵام ڕاستیەکەی ئەو بڕەپارەیە بۆ کۆمەڵی دادگەری گەڕاوەتەوە، وەک تێکڕای پاسەوانەکانی دیکە، دوای ئەوەی ڕوون بووەوە ناوبراو دوو موچەی هەیە، موچەکەی بڕا و کەسێکی دیکەی لەشوێن دانرا”.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. 778 توشبوو چاكبوونەوە

بابەتی دواتر

ئەپڵ بڕیاریدا کارمەندەکانی بگەڕێنەوە بۆ ئۆفیسەكان، کارمەندانیش ناڕازین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ده‌زگاى لوتكه‌: تەرمی 27 كۆچبەری بەلەمە نقوومبووەكەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ‏دۆزراونەتەوە

سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران ڕاگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌ى ‏قوربانییه‌كانى به‌له‌مه‌ نقوومبووه‌كه‌ى ئاوەكانی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا…
Total
0
Share