نووسراوی بڕیاری دادگاکان کرا بە کوردی

ئەنجومەنی ‏دادوەریی هەرێم دوای ڕووداوەكە

ئەنجومەنی دادوەری هەرێم بڕیاریدا بڕیاره‌كانی دادگا و هه‌موو ئه‌و رێکكاره‌ دادوه‌رییانه‌ی كه‌ له‌ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێن بە زمانی کوردی بنووسرێن و ته‌نیا له‌كاتی پێویست به‌ زمانی عه‌ره‌بی بنوسرێت.

ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ” ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا له‌ رۆژی 26 ی 9 ی 2022 به‌ پشتبه‌ستن به‌ (مادده‌ی 6 له‌ یاسای ژماره‌ 23 ی ساڵی 2007)ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هه‌روه‌ها (مادده‌ی 6 ی یاسای ژماره‌ 6 ی ساڵی 2014) ی زمانه‌ فه‌رمییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا به‌ (به ‌كوردی نووسینی بڕیاره‌كانی دادگا و هه‌موو ئه‌و رێکكاره‌ دادوه‌رییانه‌ی كه‌ له‌ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێن، ته‌نیا له‌كاتی پێویست به‌ زمانی عه‌ره‌بی بنوسرێن)”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دوای زنجیره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌كادیمیای كوردی هات، كه‌ بێجگه‌ له‌ ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌، لایه‌نه‌كانی ناوبراو سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی فه‌رهه‌نگێكی یاسایی یه‌كگرتووی كوردین بۆ یه‌كخستنی زمان و ده‌سته‌واژه‌ یاساییه‌كان كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی داد و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌كادیمیای كوردی به‌ڕێوه‌ ده‌چن”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. لە ماوەی 24 کاتژمێردا 700 منداڵ گەیەندراونەتە نەخۆشخانە

بابەتی دواتر

نووسینگەی مالكی بۆ ئێستا:<br>چوارشەممە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ڕێكدەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share