سلێمانی.. لە ماوەی 24 کاتژمێردا 700 منداڵ گەیەندراونەتە نەخۆشخانە

نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 700 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانیان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “لەگەڵ دەستپێكردنی وەزری نوێی خوێندن سكچوون و ڕشانەوە و پەتای وەرزی لەنێو منداڵان زیادیانكردووە بە ووتەی دکتۆر (پشدەر عەبدوڵا) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید تایبەت بە منداڵان  لەشاری سلێمانی رێژەی هێنانی منداڵی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکەیان  ڕووی لە زیادبوون كردووە و لە (24) كاتژمێری ڕابردوودا ژمارەكان زۆر بەرزبوونەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تەنها لە (24) كاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی (700) منداڵی نەخۆش هێنراون بۆ بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەی منداڵان و (137) منداڵی نەخۆش داخڵكراون و نزیكەی (70) منداڵی نەخۆش لەبەشی نەخۆشییە درێژخایەنەكان بینراون و زۆرینەی ئەو منداڵانەی داخڵكراون لەبەشی فریاكەوتن بووە و بەشێكیان لە بەشی منداڵی تازە لە دایكبوو بووە”.

 

بابەتی پێشتر

چاڤی لە ئاستی بەرشلۆنە ڕازی نییە

بابەتی دواتر

نووسراوی بڕیاری دادگاکان کرا بە کوردی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share