نووسینگەی مالكی بۆ ئێستا:
چوارشەممە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ڕێكدەخرێت

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت و بەڕێوەبەری نووسینگەی نوری مالكی بە ئێستای ڕاگەیاند، كۆبوونەوەكە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.

موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كەمێك لەمەوبەر ئاشكرایكرد، ئیمزای 170 پەرلەمانتاری بەدەست گەیشتووە و داوادەكەن ڕۆژی چوارشەممە 12ی تشرینی یەكەم، ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە و سەرۆك كۆمار هەڵببژێرێت.

مەندەلاوی ڕایگەیاند، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران داواكارییەكەی ئەو پەرلەمانتارانەی وەرگرتووە و تاوتوێیدەكات.

لەو بارەیەوە هیشام ڕكابی بەڕێوەبەری نووسینگەی میدیایی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و یەكێك لە سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی، لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی وڵات ڕێككەوتوون لە كۆبوونەوەكەی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا، پرسی سەرۆك كۆمار یەكلابكرێتەوە و دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 عێراق: تائێستا هەرێم پابه‌ندی یاسای بودجه‌ نەبووە و هیچ داهاتێكی ڕادەست نەكردووە

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی یاسای بودجه‌ نەبووە و هیچ داهاتێكی راده‌ستی حكومه‌تی فیدڕاڵ نەكردووە.…
Total
0
Share