رێنمایی نوێ لەبارەی قوربانیکردنەوە بڵاوکرایەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی ئامادەکارییە ئەمنی و تەندروستییەکانی بۆ جەژنی قوربان و قوربانیکردن بڵاوکردەوە، بەپێی رێنماییەکان لە رۆژانی جەژندا رێگەنادرێت لە شوێنی فرۆشتنی ئاژەڵدا، ئاژەڵ سەرببڕدرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەوکەسانەی کاری ئاژەڵداری دەکەن و راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵدا دەکەن مەترسیی زیاتریان لەسەرە بۆ تووشبوون بە تای خوێنبەربوون و پێویستە خۆپارێزی زۆر بکەن.

ئاماژە بەوەش کرا، خۆپارێزی لەو نەخۆشییە زۆر ئاسانە، بەڵام چارەسەرکردنی تووشبوان بەو ڤایرۆسە  قورسە و له‌ ئێستادا پێداویستیی چارەسەرکردنیشی لە ناوەندە تەندروستییەکان کەمن.

سه‌باره‌ت به‌ قوربانیكردن لە جەژنی قورباندا هاتووە، هاوڵاتییان ده‌توانن وەکو ئەرکێکی ئایینی قوربانیکردن ئەنجامبدەن، به‌ڵام به‌و رێكارانه‌ی له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی و ڤیتێرنه‌رییه‌وه‌ دیاریكراوه.

‌ جەختکراوەتەوە، له‌ شاری سلێمانی چەند شوێنێکی دیاریکراوی دوور لە شوێنی نیشتەجێبوون دیاریكراوه‌ كه‌ کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵەوە تێدادەکرێت، بەڵام بەهیچ جۆرێک رێگەنادرێت ئاژەڵی تێدا سەرببڕدرێت بۆ سه‌ربرینی ئاژه‌ڵیش کوشتارگەی فەرمی  دیاریكراوه‌ و بەدەر لەو کوشتارگەیه‌ رێگه‌ نادرێت لەهیچ شوێنێکیتر ئاژەڵ سەرببڕدرێت.

ئاماژە بەوەدەکات، هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی لە چەند رۆژی پێش جەژن و رۆژانی جەژندا لەهەموو شاردا ئامادەییان دەبێت و رێگەنادەن هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو دروست ببێت، هه‌روه‌ها هاوكاریی ته‌واوی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و تیمه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی و ڤیتێرنه‌ری ده‌كه‌ن بۆ ریگریكردن له‌ سه‌ربرینی ئاژه‌ڵ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكپۆشی مامۆستایانیش دەگرێتەوە؟
یەكێتیی مامۆستایان زانیارییەكە ئاشكرادەكات

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشنیازی پەیڕەوكردنی یەكپۆشی بۆ مامۆستایان لە ناوەندەكانی خوێندن نەكراوە، بەڵام لە ڕابردوودا…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: کۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت

سەرچاوەیەکی باڵا رایدەگەیەنێت، پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ وەزیرە کوردەکان کۆبووەتەوە پێشبیندەکرێت کۆتایی…
Total
0
Share