بنکەی هاتوچۆی بازیان ڕایگەیاند، ڕێگای سلێمانی – چەمچەماڵ لە ئاستی پردی تەیناڵ بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دەکرێتە دوو ئاراستە.
بنکەی هاتوچۆی بازیان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، “به هۆی كاركردن و نۆژەنکردنەوەی پردی ته‌یناڵ به‌ئاراسته‌ی چوون به‌ره‌و چه‌مچه‌ماڵ، له‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر، ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كه به ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل داده‌خرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “له‌ئێستاوه تاوه‌كو سبه‌ینێ سێشه‌ممه ڕێگای سه‌ره‌كی (چه‌مچه‌ماڵ- سلێمانی) له ئاستی پرده‌كه ده‌بێته دوو ئاراسته.”
داوایشیکرد، “شۆفێران خێرایی ئۆتۆمبێله‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه و به وریایی زیاتره‌وه شۆفێری بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بن و به دوور بن له ڕووداوی هاتووچۆ”.