لەبارەی دیاریکردنی مانگی رەمەزانەوە سعودییە داوایەک لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان دەکات

دادگای باڵای سعودییە داوا لەسەرجەم موسڵمانان دەکات ئێوارەی رۆژی سێشەممە چاودێری بینینی مانگ بکەن و لە ئەگەری بینینیدا نزیکترین دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی شوێنەکەیان ئاگاداربکەنەوە.

دادگای باڵای سعودییە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “ئێوارەی رۆژی سێشەممە لەسەرانسەری جیهانەوە چاودێری بینینی مانگ دەکرێت بە چاوی ئاسایی یان بە دووربین، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لە هەر شوێنێک بن چاودێری بکەن و لە ئەگەری بینینیدا نزیکترین دامەزراوەی پەیوەندیداری شوێنەکانیان ئاگاداربکەنەوە”.

بە پێی رۆژمێری کۆچی گەر ئێوارەی رۆژی سێشەممە مانگ ببینرێت، ئەوا رۆژی چوارشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، گەر نەتوانرا مانگ ببینرێت ئەوا رۆژی چوارشەممە تەواوکەری مانگی شەعبانە و رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

 

بابەتی پێشتر

کۆسرەت رەسوڵ سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی کرد

بابەتی دواتر

400 کیلۆگرام نانەقەیسی دەستیبەسەردا گیرا خاوەنەکەی بەنیازبووە لە رەمەزاندا ساغی بکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share