وەزارەتی پێشمەرگە: سبەی هاوکاری مانگی پێنجی هێزی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، سبەی دووشەممە دەست بە دابەشکردنی هاوکاری مانگی پێنج دەکرێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەچوارچێوەی ئەو پشتیوانیە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت، بریاردرا کە رۆژی دووشەممە 24ی حوزیرانی 2024 دەست بەدابەشکردنی هاوکاری مانگی پێنج بکرێت.

هاوکات بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەم برە پارەیە، لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیەکی بە مووچەوە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: لەگەڵ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە هەماهەنگیداین کە قەرەبووی جوتیاران بکرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە هەماهەنگیداین کە قەرەبووی جوتیارانی…
Total
0
Share