یۆنامی ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە

نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە و داوایکرد لایەنە سیاسییەکان بێمەرجی پێشوەختە ڕێکبکەون.

ئەمڕۆ دووشەممە، نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ساڵێک لەمەوبەر عێراقییەکان بە مەبەستی دروستکردنی هیوایەکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان ڕوویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد، بەڵام بەداخەوە دابەشکاریی سیاسیی لێکەوتەوە  و تووشی بێهیوایی کردن”.

باسی لەوەش کرد، “پێکنەهێنانی حکومەت لە عێراق و مانەوەی دۆخەکە بەم شێوەیە نا ئارامیی زیاتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت، هەڕەشە لە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێستا کاتی ئەوەیە لایەنە سیاسییەکان بەرپرسیارێتیی هەڵبگرن قسەکانیان لەگەڵ کردەوەکانیان هاوتابکەن و سازش بۆ یەکتر بکەن و بەبێ مەرجی پێشوەختە ڕێکبکەون”.

 

بابەتی پێشتر

لە ڤەنزوێلا بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە 50 کەس بێسەروشوێنبوون

بابەتی دواتر

ڕێگای سلێمانی – چەمچەماڵ دەکرێتە دوو ئاراستە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share