لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت پیاوێک لەسەر بینایەکی 23 نهۆمی باز دەدات.
ماوەی چەند کاتژمێرێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت، پیاوێک تواناکانی خۆی لە بازدان لە بینا بەرزەکاندا تاقیدەکاتەوە.
وەک لە گرتەکەدا دیارە، پیاوەکە بە بینایەکی 23 نهۆمی شاری نیویۆرکدا سەرکەوتووە کە تەمەنی 115 ساڵە، بێ ئەوەی هیچ پشتێن یان پێداویستییەکی سەلامەتی پێبێت.
هەرچەندە تا ئێستا ناسنامەی سەرکێشیکارەکە ئاشکرانەکراوە، بەڵام ڤیدیۆکە بینەرێکی زۆری هەبووە.
Mystery solved 👍🏽 by now you’ve seen this video of a man jumping here and there on top of a #nyc skyscraper @erik_ljung took the footage, starting at 4, find out who this man is and why on earth he’s doing this @abc7ny #abc7ny @billritter7 @SadeABC @sandrabookman7 @KellyRipa pic.twitter.com/B5yDEYmJoS
— Kemberly Richardson (@kemrichardson7) October 5, 2022