پیاوێکی بەریتانی 69 ملیۆن دۆلار دەدات بە هەر کەسێک هاردی کۆمپیتەرەکەی بدۆزێتەوە

پیاوێکی بەریتانی لە شاری وێڵز، داوای لە شارەوانی و خەڵکی کردووە هاوکاری بکەن لە دۆزینەوەی هاردی کۆمپیتەرەکەی کە 8 ساڵ پێش ئێستا فڕێیداوە و ئەگەر بدۆزرێتەوە دەتوانێت لەبەرامبەردا 69 ملیۆن دۆلار ببەخشێت.

جەیمز هاوڵز، ئەو پیاوە بەریتانییەیە 8 ساڵ پێش ئێستا بە هەڵە هاردی کۆمپیتەرەکەت فڕێدەدات و هەزاران بیتکۆینی تێدا بووە، کە ئێستا سەدان ملیۆن دۆلار دەکات.

جەیمز، ساڵی 2013 بە هەڵە هاردی کۆمپیتەرەکەی فڕێداوەتە تەنەکەی زبڵەوە و 7 هەزار و 500 بیت کۆینی تێدا خەزنکراوە، کە ئەگەر ئێستا بکرێتەوە بە دۆلار دەکاتە زیاتر لە 270 ملیۆن دۆلار.

کاتێک جەیمز هاردەکەی بەهەڵە فڕێداوە کۆی بیتکۆینەکانی نیو ملیۆن پاوەنی کردووە، بەڵام ئێستا زیاترە و دەگاتە 200 ملیۆن پاوەندی بەریتانی.

ئەگەر بە نرخی ئەمڕۆ 16 ی کانوونی دووەم، بیتکۆینەکانی جەیمز کە لە هاردە فڕێدراوەکەدا بووە بە دۆلار بخەمڵێنین دەکاتە زیاتر لە 279 ملیۆن دۆلار، چونکە یەک بیتکۆین لەسەروی 37 هەزار دۆلارەوەیە.

وتەبێژی ئەنجومەنی شاری نیوپۆرت، کە جەیمزی تێدا دەژی بە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی وتووە، “تا ئێستا جەیمز هاوڵز دەیان جار داوای کردووە ئەو ناوچەیە هەڵبدەینەوە، بەڵام ئەمە ملیۆنان پاوەندی تێدەچێت و لە حاڵەتێکدا ئەگەر هاردەکە بدۆزینەوە، ئەگەریش بدۆزرێتەوە دیارنییە کە هاردەکە کاردەکات یان نا؟”.

بابەتی پێشتر

لەنێو پەرلەمانی عێراقدا باس لە "قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هەرێم" كراوە

بابەتی دواتر

بوروسیا دۆرتمۆند 1-1 ماینز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share