شەش هەنگاو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەستی پەشیمانیدا

بەپێی توێژینەوەکان، لە ڕیزی ئەو هەستانەدا کە ڕۆژانە زۆرترین جار دەمانبن و قسەیان لەبارەوە دەکەین، پاش خۆشەویستی، هەستی پەشیمانی لە پلەی دووەمدا دێت.

توێژەران بۆیاندەرکەوتووە زۆربوونی هەستکردن بە پەشیمانی، کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی و نووستن هەیە و دەکرێت وامان لێبکات خواردەمەنیی زیاتر بخۆین و بە شێوەیەکی خراپ دەرمانەکان بەکاربهێنین.

بەڵام لەڕێی ئەم هەنگاوانەی خوارەوەوە، دەتوانیت هەستی پەشیمانی بکەیتە ئامرازێک بۆ باشترکردنی داهاتووت و لە بەرژەوەندیی خۆتدا بەکاریبهێنیت.

 

هەڵە و شکستەکانت لای خۆت تۆماربکە و لێیانەوە فێرببە

بەهۆی ئەم هەنگاوەوە بۆت دەردەکەوێت کام شێوازی بیرکردنەوە زیاتر تووشی هەڵەت دەکات. هەروەها زانین و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵەکانت وادەکات دووبارەیان نەکەیتەوە و لە داهاتوودا چارەسەریان بکەیت.

 

هەستی پەشیمانی فەرامۆش مەکە و خۆتی لێمەشارەوە

لەبری هەڵاتن لە هەستی پەشیمانی، باشتروایە خۆت لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی ڕابهێنیت و بەبێ خەمۆکی بیری لێبکەیتەوە.

 

خۆت بدوێنە وەک ئەوەی هاوڕێیەکت بدوێنیت

توێژەرانی بواری دەروونناسی بۆیاندەرکەوتووە، دواندنی خۆت و نووسینەوەی هەڵەکانت، یارمەتیدەر دەبن لە هەڵکردن لەگەڵیاندا و چارەسەرکردنیان، بۆیە خۆت بدوێنە تاکو زیاتر لە کێشەکانت تێبگەیت و هەروەها نەرمیشبە لەگەڵ خۆتدا.

 

مەهێڵە زیادەڕۆییکردن لە پەشیمانیدا خەمۆکت بکات

دەکرێت لەڕێی پەشیمانییەوە هەڵەکان چاکبکرێنەوە و داهاتوو باشتربکرێت، بە مەرجێک زیادەڕۆیی لەو هەستەدا نەکرێت، بەڵکو تەنیا لەپێناو باشترکردنی داهاتوودا بێت.

 

با پەشیمانی پاڵنەری گەشەکردنت بێت

بەپێی ڕێنماییەکانی جێنیفەر تایتز مامۆستای دەروونناسی لە زانکۆی کالیفۆرنیا، کاتیک هەست بە پەشیمانی دەکەیت “هەستەکەت وەک خاڵی دەستپێکردن بەکاربهێنە تاکو دیاریبکەیت چ شتیک بۆ تۆ گرنگە و ئەو بەها و بنەمایانە هەڵبژێرە كە دەتەوێت بەرگرییان لێبکەیت و ئەو بەهرانەش کە شانازییان پێوەدەکەیت، تاکو بۆ پەرەپێدان بە خۆت بەکاریانبهێنیت”.

 

بەشوێن چارەسەری پراکتیکیدا بگەڕێ

لیستێک دروستبکە بۆ پەشیمانییە گەورە و بچووکەکانیشت، پاشان بیربکەرەوە تاوەكو چەند هەنگاوێکی پراکتیکی بۆ چارەسەرکردنیان بدۆزیتەوە و خۆت ڕزگاربکەیت لەوەی هەراسانی کردوویت. چونکە دیاریکردنی چەند هەنگاو و چارەسەرێک کە پراکتیکی بن و ئەنجامبدرێن، بەسوودترە لە تووشبوون بە خەمۆکی و زیادەڕۆییکردن لە پەشیمانیدا.

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی یەكێتی: چ لۆژیكێكە لایەنێكی كوردی داوای حكومەتی زۆرینە بكات، كە لە ‏پەرلەمان و حكومەت كەمینە بین؟

بابەتی دواتر

یەکگرتوو: بەشداریی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان ناکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share