بەم هەنگاوانە خۆت لە تەمەڵیی زستانە بپارێزە

وەرزە ساردەكان تەنها هەوای سارد و باران و بەفربارینی لێناكەوێتەوە، بەڵكو لەهەمان كاتدا گرفت بۆ جۆری خەوتنمان و ئاستی چالاكیی رۆژانەمان دروستدەكەن، ئەگەر لەو كەسانەیت كە گرفتاری تەمەڵیی پایز و زستانەیت، ئەم رێنماییانە پەیڕەوبكە.

لە وەرزە ساردەكان زۆرێك رووبەڕووی درەنگ خەبەربوونەوە و قورسیی دەرچوون لە جێگای گەرم دەبنەوە. بەپێی توێژینەوە نوێیەكان، زۆر هۆكار هەن كە سەرچاوەی ئەو جۆرە تەمەڵییەن، كە لە كەمیی رووناكیی سروشتییەوە دەستپێدەكات كە هەڵبژاردنی جۆری خۆراك لە زستاندا.

سایتی (فت فۆر فن Fit für Fun)ی ئەڵمانیی تایبەتمەند بە كاروبارە تەندروستییەكان ئاماژە بەوەدەكات كە كەمكردنەوەی رووناكی كاریگەریی نەرێنی هەیە لەسەر جۆری خەوتن و توانای بە چالاكانە هەستان لە بەیانیاندا، لێرەوە گرنگی بەكارهێنانی گڵۆپی رووناككەرەوە وەك هۆكارێكی بەئاگاهێنەرەوەی بەیانیان دەردەكەوێت.

بەهەمان شێوە لە زستاندا، زۆرینەمان حەزمان بۆ خواردنی قورس و چەور دەبێت. سەرەڕای ئەوەی بەتام و چێژە، بەڵام ناتوانن وزەی پێویست بدەنە جەستەمان لەكاتژمێرەكانی شەودا، ئەمەش هەستكردن بە قورسی و تەمەڵی لە بەیانیاندا دروستدەكات.

بۆ ئەوەی لەو گرفتە رۆژانەیە بەدووربیت، شارەزایان چەند رێنماییەكیان هەیە، لەوانە:

– ئەنجامدانی جوڵە و وەرزشكردن لە كەشوهەوای دەرەوەدا، رۆژانە ئەگەر بۆ ماوەیەكی كەمیش بێت.
– بەكارهێنانی رووناككەرەوەی سروشتی و لەكاتی كەمبوونیشیدا، بەكارهێنانی گڵۆپی رووناككەرەوە.
– خواردنی ژەمی سووك بەر لە خەوتن.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: بێئاگایانە دارەکەی ژێر پێی خۆمان بە دەستی خۆمان دەبڕینەوە

بابەتی دواتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم داواكراوێك دەستگیردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share