هەواڵگریی ئەمریکا و تاڵیبان بە نهێنی کۆبوونەتەوە

تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دوێنێ شەممە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا کە بەرپرسانی هەواڵگریشی تێدابووە لەگەڵ تاڵیبان کۆبوونەتەوە لە دەوحە، ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەی ئەو دوو لایەنەیە لەدوای کوژرانی زەواهیرییەوە.

سی ئێن ئێن لەزاری دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا جێگری بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ناوەندی و بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسی هەواڵگری تاڵیبان عەبدولحەق وەسێی ئامادەبوون.

لەدوای كوژرانی ئەیمەن زەواهیری لە 31ی تەمموز، یەکەمجارە بەرپرسانی باڵای ئەمریكا لەگەڵ سەركردەكانی تاڵیبان كۆببنەوە.

دوای ئەوەی ئەلزەواهیری لە هێرشێکی ئەمریکادا کوژرا، ئەمریکا تاڵیبانی بە “پێشێلکارییەکی ڕوون و ئاشکرای ڕێککەوتنی دەوحە” تۆمەتبار کرد کە داڵدەی تیرۆریستانی داوە و ئەوەش پێچەوانەی ڕێککەوتنەکەیە.

دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە هێرشێکدا زەواهیری و هاوڕێکەیی لە کابول کوشت، بەرپرسانی ئەمریکا سەرکردەکانی تاڵیبانیان بەوە تۆمەتبار کرد کە شوێنی زەواهیرییان زانیوە و زانیارییان پێنەداون، لە هەمان کاتدا جگە لە ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانە تاڵیبان بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی کرد.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، ئامادەبوونی جێگری بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی، دەیڤید کۆهین و سەرۆکی هەواڵگریی تاڵیبان لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی شەممەدا ئاماژەیە بۆ گرنگی کۆبوونەوەکە بەتایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.

بابەتی پێشتر

كۆریای باكوور هەشت مووشەكی بالیستی لە دوو هەفتەدا تاقیكردوەتەوە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. بەبێ پێشتێنی سەلامەتی لەسەر بینایەکی 23 نهۆمی باز دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودان-یش لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێككەوت

كۆشكی سپی، ئەمڕۆ هەینیی 23ی تشرینی یەكەم ئاشكرایكرد، سودان و ئیسرائیل لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان ڕێككەوتن. ڕاشیگەیاند، “ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانی…
Total
0
Share