بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە لە سەرەتاوە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنمان بە كلیلی چارەسەركردنی كێشەكان زانیووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەغداد كۆبوونەوە.

لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەكان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەكی نیشتمانیی بەرهەمدار لە نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان لەپێناو زاڵبوون بەسەر كێشەكان و هەنگاونان بەرەو قۆناغێكی نوێی سیاسی لە وڵات.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی حزبەكەی لەبارەی دۆخی عێراق و تێپەڕاندنی بەربەستەكان ڕوونكردەوە و وتی، “ئێمە لە سەرەتاوە بانگەشەی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن دەكەین و بە كلیلی چارەسەركردنی كێشەكانمان زانیووە، بە داخەوە ئەو ڕووداوانەی لە ماوەی ڕابردوودا ڕوویاندا، دەرئەنجامی دووركەوتنەوە لە دیالۆگ و پشتكردنە سازان و هاوبەشیی ڕاستەقینە بوو و دەبێت هەموولایەك هەستی بەرپرسیارێتییان هەبێت و وڵات نەكەن بە قوربانیی بەرژەوەندییە حزبییەكان و هاوڵاتییان پێویستییان بە خزمەتگوزاری و ژیانێكی سەقامگیرترە نەوەك دانیشن بە دیار ململانێی سیاسییەوە”.

بابەتی پێشتر

دوایین لێدوانی ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت لەبارەی گۆڕانكارییەكانی مووچەوە

بابەتی دواتر

ڤایرۆسێكی مەترسیداری نوێ لە ووهانەوە سەریهەڵدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share