بەهۆی ئاگرەوە شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

لە ناحیەی مدحەتییەی سەر بە پارێزگای بابل ئاگر لە ماڵێکدا کەوتەوە و بەهۆیەوە شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی مدحەتیەی ناوەڕاستی پارێزگای بابل، بەهۆی وایەری سبلیتەوە، ئاگر لە ماڵێکدا کەوتووەتەوە بەهۆی زۆربوونی ئاگر و دووکەڵەوە سەرجەم ئەندامانی ئەو خێزانەی لە ماڵەکەدا بوون گیریان خواردووە و نەیانتوانیوە خۆیان دەرباز بکەن”.

ئاشکراشیکرد، “شەش ئەندامی خێزانەکە گیانیان لەدەستدا”.

 

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی یەكێتی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندكرد

بابەتی دواتر

گەشتی ئاسمانی نێوان هەولێر و کەرکوک دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share