لەفەی فەلافل نزیكەی 100 كەس ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكات

لە پارێزگای میسان دەیان كەس ڕەوانەی نەخۆشخانە كران، دوای ئەوەی بە لەفەی فەلافل ژەهراوی بوون.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، نزیكەی 100 كەس لە قەزای مەجەری گەورە لە باكووری پارێزگای میسان تووشی ژەهراویبوون بوون.

ئەو كەسانە دوێنێ دوای خواردنی لەفەی فەلافل لە یەكێك لە فرۆشگاكانی قەزاكە تووشی ئەو دۆخە تەندروستییە بوون.

میدیاكان ڕوویانكردەوە، سەرجەم حاڵەتەكان پشكنین و كاری پێویستیان بۆ كراوە، هەندێكیشیان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووشدا ڕووداوێكی هاوشێوە لە هەمان پارێزگا ڕوویدا و بەهۆیەوە 200 كەس ژەهراویبوون و یەكێكیان گیانیلەدەستدا.

بابەتی پێشتر

ئیبراهیمۆڤیچ لە چامپیۆنز لیگ دوورخرایەوە

بابەتی دواتر

سیستانی ڕووبەڕووبوونەوەكانی هەفتەی پێشووی ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share