دوایین لێدوانی ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت لەبارەی گۆڕانكارییەكانی مووچەوە

ڕاوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەبارەی ڕاگرتنی دابەشكردنی مووچە یاخود درێژەپێدانی دەدوێت و دوایین هەڵوێستی حكومەت لەو بارەیەوە ئاشكرادەكات.

موزهر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، پێویستییەكان و بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات، ڕێگەنادەن حكومەت مووچە و خەرجییەكان كە پەیوەستن بە ژیانی زیاتر لە نۆ ملیۆن هاوڵاتییەوە ڕابگرێت.

پرسی نایاساییبوونی دابەشكردنی مووچە لە ساڵی داهاتوودا لە ئەگەری پێكنەهێنانی حكومەتدا ماوەی چەند ڕۆژێكە بووەتە بابەتێكی هەردوو ناوەندی سیاسی و میدیایی لە عێراق، بە تایبەت دوای لێدوانەكەی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە ڕایگەیاندبوو، ئەگەر حكومەتی نوێ پێكنەهێنرێت و یاسای بودجە پەسەند نەكرێت، حكومەت لە ساڵی داهاتوودا ناتوانێت مووچە دابەشبكات، بە پێچەوانەوە دابەشكردنی ناسایی دەبێت.

لەو بارەیەوە ڕاوێژكارەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، “لۆژیكی نییە خەرجییەكان لەسەر بنەمای لێكدانەوەی ناڕوون بۆ بابەتگەلێك كە یەكەم جارە لە وڵاتەكەماندا ڕوودەدەن ڕابگیرێن”.

بەپێی وتەی موزهر محەمەد ساڵح، تاكە لایەنێك بتوانێت ئەو پرسە یەكلابكاتەوە، دادگای باڵای فیدراڵییە كە بەرژەوەندییە باڵاكان و پارێزراویی هاوڵاتییان و ئاسایشی وڵات لەو بوارەدا ڕەچاودەكات.

بابەتی پێشتر

برایتۆن 0-1 تۆتنهام

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە لە سەرەتاوە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنمان بە كلیلی چارەسەركردنی كێشەكان زانیووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی پەیامێكی بڵاوكردەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لایەنە سیاسییەکان دان بە خۆیاندا بگرن. مستەفا كازمی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، بەردەوامیی…
Total
0
Share