ئوسترالیا هاوکاریی هەرێم دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانە ژینگەییەکاندا

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق تاوتوێی چەند پلانێکی هاوبەشیان کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشە ژینگەییەکان و ئاسایشی ئاو و قەیرانی وشکەساڵی.

کۆبوونەوەکەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و پاوڵا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا كە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی کێشە ژینگەییەکان کە جێی گرنگیدانی هەردوولایە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە، هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش بۆ دانانی پلانی گونجاو بۆ پاراستنی ژینگە و پاراستنی ئاسایشی ئاو و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی وشکەساڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا حکومەتی ئوسترالیا کۆمەڵێک پسپۆڕ بنێرێتە هەرێمی کوردستان تا هاوکاریی حکومەتی هەرێم بکەن لە دانان و جێبەجێکردنی ستراتیژی گونجاو لە بوارەکانی ژینگە و ئاسایشی ئاو و بەرەنگاربوونەوی وشکەساڵی. بڕیاریش درا بۆ هەمان مەبەست لە داهاتوویەکی نزیکدا چەند کۆمپانیەکی تایبەتمەندی ئوسترالی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

بابەتی پێشتر

بە درۆن بۆردومانی ناڵپارێز كرا

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارانەمان دەستگیركرد كە نارنجۆكیان هەڵدابووە ماڵێكەوە لە چەمچەماڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك دهۆكی هەژاند

بەیانیی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك پارێزگای دهۆكی هەژاند. دەستەی كەشناسیی عێراق بڵاویكردەوە، بومەلەرزەكە بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر كاتژمێر 6:09…
Total
0
Share