وردەکاریی رووداوەکەی ئەمڕۆی ناو دادگای هەولێر

ئەمڕۆ لە کاتێکدا لە دادگای هەولێر دانیشتنی دادگاییکردنی یەکێک لە تۆمەتبارانی دۆسیەی کوشتنی پارێزەرێک بەڕێوەچوو، کەسوکاری کوژراوەکە هەوڵی هێرشکردنە سەر تۆمەتبارەکەیان دا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە لە دادگای هەولێر دانیشتنی دادگاییکردنی تۆمەتباری کوشتنی هەردوو هاوڵاتیی ویسام حازم و حەکیم جەعفەری پارێزەر بەڕێوەچووە، بەڵام کەسوکاری کوژراوەکان لەناو دادگا هێرشیانکردووەتە سەر تۆمەتبارەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کۆنتڕۆڵی دۆخەکە کراوە و تۆمەتبارەکان گواستراونەتەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، لەناو دادگای هەولێر هەوڵی رفاندنی تۆمەتبارێک دراوە.

ئێوارەی رۆژه 18 ی تشرینی دووەمی 2021 لەبەردەم یەکێک لە رێستۆرانتەکانی شاری هەولێر لەسەر شوێنی پارکینگی ئۆتۆمبێل دوو کەس کوژران.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا بۆ وەزیری پێشمەرگە: لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی هاوکارتان دەبین

بەریتانیا لە پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 12ی کانونی یەکەمی…
Total
0
Share