لە هەولێر لافاو دروستبووەوە و زیانی بە چەند ماڵ و ئۆتۆمبێلێك گەیاند

دیمەنێك لە لافاوەكەی هەولێر. هیلان سیتیی یەك

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لافاو لە چەند شەقام و گەڕەكێكی هەولێر دروستبوو، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان زیان بە زیاتر لە دە ماڵ و چەندین ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان كەوتووە.

بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی چەند ڕۆژێكە هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە لافاو لە هەولێر ڕوویدا.

پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین، یەكێك لەو گەڕەكانی زیانی پێگەیشتووە (هیران سیتیی یەك)ە، ئاو و قوڕ و لیتە چووەتە زیاتر لە 10 ماڵەوە، چەند ئۆتۆمبێلێكیش ئاوی تێچووە و لافاو بردوویەتی.

هاوڵاتییەكی دانیشتووی گەڕەكەكە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت كە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددییان بەركەوتووە.

ئەو، كە پیشەی پێشمەرگەیە، دەڵێت، ئاو بە بەرزی 35 سم بەرزبووەتەوە و ئاماژەشدەدات، هیچ لایەنێكی پەیوەندیدار بەهانایانەوە نەچوون.

هاوڵاتییەكی دیكە دەڵێت، لافاوەكە كاتژمێر 3:15 خولەك لە ماوەیەكی كەمدا ڕوویدا و ڕوونیكردەوە، جگە لە ماڵەكان چەند ئوتۆمبێلێك زیانیان پێگەیشتووە و ئاو بردوونی، بەڵام گیراونەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بۆ بریکارەکان: هەر ماددەیەک بەکەڵکی خواردن نەهات مەیدەن بە هاوڵاتییان

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بریکارەکان ئاگاداردەکاتەوە، هەر ماددەیەک لەناو بەشەخۆراکدا بەکەڵکی خواردن نەهات، نەیدەن بە هاوڵاتییان. بازرگانیی خۆراکی سلێمانی…
Total
0
Share