کاتی کۆتاییهاتنی وشکەسەرما راگەیەندرا

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایگەیاند، تا دوو رۆژی دیکە وشکەسەرما و بەرزبوونەوەی خێرایی با بەردەوام دەبێت.

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چەند رۆژی رابردووەوە نزمە پاڵەپەستۆیەک رووی لە ناوچەکانمان کردووە، بەهۆیەوە پلەکانی گەرما روویان لە دابەزین کردووە و لەگەڵیشیدا خێرایی با زیادیکردووە.

ئاشکراشیکرد، لە دوێنێ و ئەمڕۆش بارانبارین زۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکانی گرتووەتەوە، بۆیە کاریگەریی ئەم سەرمایە بۆ ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوامی دەبێت، بەڵام خێرایی با کەمتردەبێتەوە.

باسیلەوەشکرد، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمی لە سلێمانی سێ پلەی سیلیزی بووە و بەرزترین پلەی گەرمی 11 پلە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوی کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی…
Total
0
Share