ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسایەكی كشتوكاڵی و بڕیارێكی تایبەت بە چاكسازی پەسەندكرد

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا پڕۆژەیاسای بەركاركردن و هەمواركردنەوەی پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵیی فیدراڵی خرایەڕوو و پەسەندكرا و هاوكات ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە جێبەجێكردنی ماددەی نۆ لە یاسای چاكسازی پەسەند كرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچووە و بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە تایبەت بووە بە خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای ( بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵیی فیدراڵی ژمارە 76 ی ساڵی 2012 ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان) كە لایەن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوەوە خرایەڕوو.

لە كۆبوونەوەكەدا پڕۆژەیاساكە پەسەندكرا و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان، ڕاسپێردرا بە ئاراستەكردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان بە مەبەستی پەسەندكردنی و ڕێكخستنی پڕۆسەكانی دەستاودەستكردنی ڕووەك و بەرهەمەكانی و هاوردەكردن و هەناردەكردنیان لە پێناوی ڕێگەگرتن لە هاتنەناوەوەی دەرد و پەتای كشتوكاڵی و بڵاوبوونەوەیان لە هەرێمی كوردستان.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم بوو بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی، ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە جێبەجێكردنی ماددەی نۆ لە یاسای چاكسازی لەلایەن عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونەوە خرایەڕوو. دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنووسی بڕیارەكەی پەسەند كرد.

بابەتی پێشتر

لەسەر گواستنەوەی سزادراوان هەرێم و بەغداد ڕێككەوتن

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: باشتركردنی دۆخی هەرێم و بەردەوامیی چاكسازییەكان كاری لە پێشینەمان دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزەری كۆمپانیاكە: كامێراكانی پۆینت تو پۆینت كە لێكرابوونەوە ئەم هەفتە دادەنرێنەوە

پارێزەری ڕێپێدراوی كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی دانانی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك بۆ لابردنی كامێراكانی تۆماركردنی…
Total
0
Share