پارێزەری كۆمپانیاكە: كامێراكانی پۆینت تو پۆینت كە لێكرابوونەوە ئەم هەفتە دادەنرێنەوە

پارێزەری ڕێپێدراوی كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی دانانی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك بۆ لابردنی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی پۆینت تو پۆینت لە سلێمانی نەدراوە و ئەو كامێرایانەی زیانیان بەركەوتووە لێكراونەتەوە ئەم هەفتەیە كامێرای نوێ دەخرێتەوە شوێنەكانیان.

شیروان حەسەن پارێزەری ڕێپێدراوی كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی دانانی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ ئەوەی كامێرای پۆینت تو پۆینت لاببرێن، بەڵكو ئەو كامێرایانەی لە ماوەی ڕابردوودا زیانیان بەركەوتووە لێكراونەتەوە لەم هەفتەیەدا ئەو كامێرایانەی لێكراونەتەوە كامێرای نوێ دەخرێنە شوێنەكانیان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “بڕیاری كارپێكردنی كامێراكان لای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانییە و ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە كارەكانمان تەواو كردووە”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) میلان کلاسیکۆی ئیتاڵیای لە یوڤێ بردەوە

بابەتی دواتر

هەشت ئەندامی یەك خێزان بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share