دهۆک.. بەهۆی تەقینەوەی چەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

لەکاتی پاککردنەوەی چەک لەماڵەکەی خۆیاندا دوو هاوڵاتیی شاری دهۆک بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە چەکەکانەوە گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک ئاشکرایکرد، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی دوو هاوڵاتی لە کاتی پاککردنەوەی چەک، لە کۆمەڵگای بێگۆڤای سەربە ناحیەی باتیفا بەهۆی تەقینەوەی ماددەی یەکێک لە چەکەکان گیانیان لەدەستداوە”.

ئەو دوو هاوڵاتییە ناویان عەبدوڵا جەقسی تەمەن 75 ساڵ و کاری کڕین و فرۆشتنی چەکبووە و حیکمەت یوسف تەمەن 35 ساڵ بووە.

لەکاتی تەقینەوەی چەکەکەوە ماڵەکەیان سوتاوە و تەرمی دوو هاوڵاتییەکە دەرهێنراوە.

بابەتی پێشتر

کازمی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا ڕادەسپێرێت

بابەتی دواتر

حکومەت ملیار و نیوێکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەمئاوی لە هەولێر تەرخانکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، رایدەگەیەنێت، “ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد”. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم…
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دواخرا

كۆبوونەوەی دەزگاكانی هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی كە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت دواخرا. بڕیاربوو ئەمڕۆ دووەم كۆبوونەوەی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی…
Total
0
Share