گەنجێكی كەلاری چوار جار ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە

رێباز مەهدی محەمەد ناسراو بە رێباز فری ستایڵ، گەنجێکی کوردی خەڵكی کەلارە، ماوەی نۆ ساڵە یاریزانی جووڵەی ئازاد “فری ستایڵ”ـە و جووڵەی سەرنجڕاكێش بە تۆپ دەكات.

رێباز دەڵێت، “چوار جار ناوم چووەتە كتێبی گینسەوە بۆ یاریی ناسراو بە فری ستایڵ و دووەم باشترین یاریزانی فری ستایڵم لەسەر ئاستی بەریتانیا”.

گەنجە كوردەكە ساڵانێكە نیشتەجێی بەریتانیایە و ئێستاش گەڕاوەتەوە بۆ كەلار و نمایشی وەرزشی دەكات و جەختدەكاتەوە، ئامانجی زیاتر ناساندنی ئەو شێوازی یاریكردنەیە بە گەنجان بۆ ئەوەی كورد بە شێوەیەكی پیشەگەرانە وەرزشی (جووڵەی ئازاد) بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: ئەمریکا و فەرەنسا ئـ.ـەحمەد شـ.ـەرعیان ئاگاداردکردووەتەوە سوپا دژی کورد نەجووڵێنێت

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و فەڕەنسا هۆشدارییان بە ئـ.ـەحمەد شـ.ـەرع داوە کە سوپا و چـ.ـەکدارەکانی دژی…
Total
0
Share