لەسەر گواستنەوەی سزادراوان هەرێم و بەغداد ڕێككەوتن

وەزیری دادی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم كۆبووەوە و یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوولا تایبەت بە چەند پرسێك واژووكران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، حاكم سالار عەبدولستار وەزیری دادی حكومەتی عێراق سەردانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وەزارەتە كۆبووەوە و یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان واژووكرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە یاداشتەكەدا ڕێككەوتن لەسەر گواستنەوەی سزادراوان لە نێوان هەردوولا و سەردانی فەرمانبەرانی چاكسازییەكانی ھەردوولا بە مەبەستی شارەزایی لە ڕەوشی چاكسازییەكان كراوە.

بڕگەیەكی دیكەی یاداشتەكەدا تایبەت بووە بە ڕاھێنانی كادرانی چاكسازییەكان لە ڕێگەی ئۆرگانی ڕاھێنانی تایبەتەوە بۆ بەرزكردنەوەی توانا یاساییەكان بە تایبەتی بۆ توێژەرانی كۆمەڵایەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەیموری ئەنفال: ڕێگام بدرایە لە گۆڕە بە كۆمەڵەكەی سەماوە كەسوكارەكەی خۆمم دەستنیشان دەكرد

تەیمور، تاقانە و ڕزگاربووی ئەنفال ئاشكرای دەكات، حكومەتی عێراق دەیەوێت، هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئەنفال بەجۆرێك بەڕێوەبچێت كە دەنگۆ…
زیاتر ببینە

هێرۆ عەتار: پێم وابوو بایکۆتکردنی پەرلەمان خزمەت بە خەڵکی کوردستان ناکات

هێرۆ عەتار، پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەشداریکردنی لە یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی ‏کوردستان رایگەیاند، پێموابووە بایکۆتکردنی…
Total
0
Share