بافڵ جەلال تاڵەبانی: باشتركردنی دۆخی هەرێم و بەردەوامیی چاكسازییەكان كاری لە پێشینەمان دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیكرد لە نیكۆلاس گارنەر، نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و شاندێكی یاوەری.

‏‎لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی ھەرێم و وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر ئامادەبوون، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناوچەكە و هەماهەنگی نێوان هێزەكانی هەرێم، عێراق و هاوپەیمانان بە تایبەت هێزەكانی ئەمریكا تاوتوێكران.

‏‎لە دیدارەكەدا جەخت لە گرنگی و بەردەوامیی هەماهەنگی نێوان هێزەكانی هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كرایەوە لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە.

‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق كرد و وتی، “هەوڵەكان بۆ یەكخستنی نێوماڵی كورد بەردەوامە. باشتركردنی دۆخی هەرێم لە بوارە جیاوازەكان و بەردەوامیی چاكسازییەكان كاری لەپێشینەمان دەبێت، ڕاشیگەیاند، ئامانجی ئێمە سازان و داڕشتنەوەی بەرنامەیەكی نوێیە تا وەكو هەموومان پێكەوە خزمەتی گەلەكەمان بكەین”.

‏‎سەبارەت بە چەقبەستوویی دۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەكانی یەكێتی بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان سەرۆك بافڵ وتی، “هەموو هەنگاوەكانمان بە ئاراستەی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانە، پابەندبوون بە دەستوور، هاوبەشیی ڕاستەقینە و پاراستنی مافی نەتەوە و پێكهاتەكان زامنی زاڵبوونە بەسەر كێشەكاندا، داواشمانكردووە هەموولایەك بەرپرسیارێتیی خۆیان بەرامبەر هەستیاریی دۆخەكە هەڵبگرن و داهاتووی وڵات لەبەرچاوبگرن.

‏‎پرسە سیاسی و ئەمنییەكانی سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بوو و هەردوولا جەختیان لە چارەسەری سیاسییانەی كێشەكان و یەكخستی هەوڵەكان كردەوە لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی لە ناوچەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ حکومەتی عێراق: داهاتی نانەوتی هاوشێوەی نەوت یەکلاییبکرێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، داهاتی نانەوتی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: کارکردن لە پرۆژەی رێگای دوانزە ئیمام – قەرەبڵاغ لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، کارکردن لە پرۆژەی دروستکردنی رێگای قیری (دوانزە ئیمام – قەرەبڵاغ) لە گەرمیان…
Total
0
Share