پەرلەمانی كوردستان سبەی كۆدەبێتەوە و یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكە خوێندنەوەی دووەمە بۆ پێشنیازه‌یاسای به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان.
بڕیارە سبەی پێنجشەممە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی دیكەی ئاسایی خۆی گرێبدات و بەپێی بەرنامەی كار دانیشتنەكە كاتژمێر 1ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەكات و دوو خاڵ لەخۆدەگرێت.
خاڵی یەكەم تایبەت دەبێت بە خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق)، به‌پێی بڕگه‌ی (پێنجه‌م) له مادده‌ى (78) و مادده‌كانى (79، 80) له په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
خاڵی دووەمی دانیشتنەكەش بەردەوامیدان دەبێت لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، وەك ئەوەی لە كارنامەكەدا هاتووە.