کونسوڵخانەی بەریتانیا: نیگەرانین لە مانگرتنی گوهدار زێباری لە زینداندا

کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر نیگەرانیی وڵاتەکەی لە مانگرتنی رۆژنامەنووس گوهدار زێباری لە زینداندا لە هەولێر، دەربڕی و جەختیکردەوە کە چاودێریی ئەو دۆخە دەکەن.

لە راگەیەندراوی کونسوڵخانەی بەریتانیادا هاتووە، “بەریتانیا زۆر نیگەرانە لە مانگرتنی رۆژنامەنووس گوهدار زێباری لە خواردن لەناو زینداندا، ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی ئەم بابەتە دەکەین”.

باسی لەوەشکردووە کە چاودێریی رۆژی دیاریکراو بۆ دادگاییکردنی گوهدار زێباری دەکەن کە لە 1ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵدا بەڕێوەدەچێت.

لەوبارەیەوە ئامەد پیران، چالاكوان و كەسوكاری زیندانیانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وادەی دادگاییكردنی گوهدار زێباری دیاریكراوە كە بڕیارە لە 1ی تشرینی یەكەم بەپێی ماددەی 15ی هەڵگرتنی چەك بەڕێوەبچێت.

وتیشی، “بیانووی ئەمجارە چەكێكی تاپڕە كە دەگەڕێتەوە بۆ باپیری و لە ماڵی خوشكێكی دۆزراوەتەوە”.

گوهدار زێباری ماوەی 14 رۆژە مانگرتنی لە خواردن راگەیاندووە و بەهۆیەوە دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە، بەدرێژایی ماوەی رابردووش لە زیندانی ئاسایش هێڵدراوەتەوە، وەك ئەوەی ئامەد پیران ئاماژەی پێدا.

سەبارەت بە دۆسیەی شێروان شێروان-یش، ئەو چالاكوانە وتی، “هێشتا بڕیاری تەمیزكردنەكەی نەگەڕاوەتەوە و بەهۆیەوە لە زیندانی چاكسازی ماوەتەوە”.

گوهدار زێباری، لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2020دا لەگەڵ چوار چالاكوان و رۆژنامەنووسی دیكە بە تۆمەتی “سیخوڕیی و هەوڵدان بۆ كودەتا و ئاژاوەگێڕی” دەستگیرکران، لە 16ی شوباتی 2021یش لەلایەن دادگای تاوانه‌كانی هەولێر بە شەش ساڵ زیندانی كرا.

دوای كەمكردنەوەی سزاكەی بەڕێژەی 60%، بڕیاربوو لە 16ی ئازاری 2023 ئازادبكرێت، بەڵام رۆژێك پێشتر واتە لە 15ی ئازاری رابردوو لە دانیشتنێكی دادگادا بەبێ ئاگاداركردنەوەی پارێزەرانی، گوهدار زێباری بە حەوت مانگی دیكە زیندانیكردن سزادرا، تەنها بە تۆمەتی گۆڕینی لۆگۆی ئۆتۆمبێلەكەی و دوای تانەدان لە بڕیارەكە، ماوەی ئەو سزایە لە حەوت مانگەوە بۆ پێنج مانگ كەمكرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاشماوەی مریشكی زیندوو و سەربڕاوی بەكارهێناوە.. كارگەیەكی دروستكردنی عەلەفی ماسی داخرا

كارگەیەكی دروستكردنی عەلەفی ماسی كە پاشماوەی دوکانەکانی فرۆشتنی مریشکی زیندوو و سەربڕاوی بۆ دروستكردنی بەكارهێناوە داخرا. قائیمقامیەتی قەزای…
زیاتر ببینە

خورماتوو.. بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی مووچەی دزراوی مامۆستایانی خوێندنی کوردی خەرجدەکرێت

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی مووچەی ئەو مامۆستایانەی ناحیەی زینانە-ی دا کە لەساڵی 2018دا مووچەکانیان…
Total
0
Share