لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەمشەو چەند یارییەکی بەهێز بەڕێوەدەچن.
کاتژمێر7:45 خولەک دوو یاریی ئەنجام دەدرێن.
سالزۆرگ میوانداری دینامۆ زەگرەب دەکات, لایبزیگ و سێلتیکیش بەیەک دەگەن.
کاتژمێر 10ی شەویش شەش یاریی تر بەڕێوەدەچن.
چێڵسی و میلان بەهێزترین یاریی ئەم قۆناغەیە.
میلان 4 خاڵی هەیە و پێشەنگە و چێڵسیش یەک خاڵی هەیە و چوارەمە.
ڕیاڵ مەدرید لە یاریگاى خۆی بەرامبەر یانەى شاختار یاریی دەکات.
ڕیاڵ 6 خاڵی هەیە و پێشەنگە و شاختاریش بە چوار خاڵ دووەمە.
لە یاریی لوتکەشدا پاریس سانجێرمان و بەنفیکا بەیەک دەگەن کە هەردوکیان بە شەش خاڵ پلەکانی یەکەم و دووەمیان گرتوە.
یارییەكانی چامپیۆنزلیگ
سالزبۆرگ – دینامۆ زەگرەب 7:45
لایپزیگ – سێلتیك 7:45
چێڵسی – میلان ١٠:٠٠
مانچستەرسیتی – كۆپنهاگن ١٠:٠٠
ئیشبیلیە – دۆرتمۆند ١٠:٠٠
یۆڤانتۆس – ماكابی حەیفا ١٠:٠٠
بەنفیكا – پاریس سانجێرمان ١٠:٠٠
ڕیاڵ مەدرید – شاختار ١٠:٠٠