جەیمس ڕۆدریگێز یاریزانێکی لە مردن ڕزگارکردووە

ئەستێرەی کۆڵۆمبیی یانەی ڕەیانی قەتەری، جەیمس ڕۆدریگێز هۆکاربووە بۆ ڕزگاربوونی عوسمان کۆلیبالی یاریزانی یانەی وەکرە لە جەڵتەی دڵ.

لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەکانی خوولی سوپەری قەتەری (QNB) بەتایبەت لە یاریی نێوان ڕەیان و وەکرە، لە تایمی یەکەمدا کاتێک ئەنجامەکە (1-0) بوو بۆ یانەی ڕەیان، عوسمان کۆلیبالی یاریزانی مالیی تیمی وەکرە لەناو گۆڵی یانەی ڕکابەردا کەوت بە زەویدا.

جەیمس ڕۆدریگێز وەک ئەزمووندارێک لە یاریگاکانی ئەوروپاوە بەخێرایی هەستاوە بە ڕێککردنەوەی سەری و بەرزکردنەوەی بەشی خوارەوەی پشتی، بەم جووڵەیەش دەرفەتێکی باشتری بۆ یاریزانەکە ڕەخساندووە تاوەکو هەناسە بدات.

تۆڕی “بی ئێن سپۆرتس”ی قەتەری نووسیویەتی، عوسمان کۆلۆبالی دووچاری جەڵتەی دڵ بووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە توانراوە ڕزگاربکرێت، بەڵام پزیشکەکان ئاماژەیان بە زیرەکیی جەیمس ڕۆدریگێز کردووە و دووپاتیانکردووەتەوە، ئەگەر ئەو یاریزانە بەو خێراییە سروشتییە هەڵنەستایە بە ڕێککردنەوەی سەر و پشتی یاریزانەکە، چانسی ژیانی زۆر لاوازدەبوو.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە دەستبەرداری یوسف دیمیر بوو

بابەتی دواتر

ڤێلانس جگە لە کۆتینیۆ یاریزانێکی پێشووی بەرشلۆنەی کڕی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ چامپیۆنز لیگە

سبەى ڕکابەرییەکانی چامپیۆنز لیگ دەستپێدەکەنەوە و چەندین یاریی بەهێز بەڕێوەدەچن. بڕیارە سبەى کاتژمێر 7:45 دوو یاریی بەڕێوەبچێت ،…
Total
0
Share