(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌ گۆڵێکی “لیڤاگۆڵ” له‌ مایۆرکای برده‌وه‌

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ مایۆرکا تۆمارکرد‌.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مایۆرکا له‌ یاریگای “ئیبێرۆ ستار” میوانداریی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی‌ “بلاوگرانا” له‌ خوله‌کی 20 له‌لایه‌ن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی-یه‌وه‌‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 19 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی‌ گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا”، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڕیاڵ مایۆرکا به‌ هه‌شت خاڵه‌وه‌له‌‌ پله‌ی ده‌یه‌مدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) میلان به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ ئیمپۆلی داماڵی

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس به‌ گوڕوتینی مێسی و مباپێ گه‌ڕایه‌وه‌ لووتکه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی گرێی ژمارە (3) ی هەیە

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز لەم وەرزەدا سەرکەوتوو نەبوو لە گەیاندنی یانە کەتەلۆنییەکە بە هیچ یەکێک لە فیناڵی…
Total
0
Share