(ڤیدیۆ) میلان به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ ئیمپۆلی داماڵی

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا له‌ ئیمپۆلی برده‌وه‌.

یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له‌ یاریگای “کارلۆ کاستیلانی” بووه‌ میوانی یانه‌ی ئیمپۆلی، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ستیفانۆ پیۆلی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڕۆسۆنێری” له‌ خوله‌که‌کانی 79، 90، 91 له‌لایه‌ن ئانتی ڕیبیچ، فۆدی بالۆ تۆرێ، ڕافائێل لیاوه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی ئیمپۆلی له‌ خوله‌کی 90 له‌لایه‌ن نه‌دیم بایرامی-یه‌وه‌‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، میلان ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (17) و له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی ئیتاڵیا جێگیر بوو، ئیمپۆلی-یش به‌ حه‌وت خاڵه‌وه‌ بۆ پله‌ی 14 دابه‌زی.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ چوارچێوه‌ کێبڕکێکانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی نایابی…
زیاتر ببینە

ڕادوکانو گه‌وره‌کانی تێپه‌ڕاند و نادال ماڵئاوایی له‌ سێنسیناتی کرد

ئیما ڕادوکانو، خانمه‌ تێنسزانی به‌ریتانی به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ ڤیکتۆریا ئازارینکا خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی 16ی پاڵه‌وانێتی سێنسیناتی. ڕادوکانو به‌…
Total
0
Share