(ڤیدیۆ) بایرن لازیۆی هاڕی و چێڵسی بە گۆڵێکی ئەکرۆپاتی دیواری ئەتلەتی شکاند

بایرن میونشن و چێڵسی لە یاریی چونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ براوەبوون

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەکانی بایرن میونشن و چێڵسی بردنەوەیان بەرامبەر لازیۆ و ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگدا یانەی لازیۆی ئیتاڵی لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ میوانداری بایرن میونشنی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی زەبەلاحە ئەڵمانیەکە کۆتاییهات.

گۆڵەکەی لازیۆ لە خولەکی 49 لەلایەن خواکین کۆریا، گۆڵەکانی بایرن لە خولەکەکانی نۆ و 24 و 42 و 47 لەلایەن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی و جەمال موسیالا و لیرۆی سانێ و فرانچیسکۆ ئاچێربی (بەهەڵە) تۆمارکران.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرانبەر بردنەوەی بەرانبەر ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی تۆمارکرد.

گۆڵەکەی بلوزی لەندەن لە خولەکی 71 بەشێوەیەکی ئەکرۆپاتی ناوازە لەلایەن ئۆلیڤی جیروی فەرەنسیەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی بایرن میونشن هەنگاوێک لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا نزیکبووەوە، بەوپێیەی گەڕانەوەی لازیۆ لە یاریگای ئالیانز ئارینا بە ئەنجامی چوار گۆڵ نزیکی مەحاڵە، بەڵام بردنەوەی چێڵسی بە گۆڵێکی بێوەڵام ململانێی نێوان دوو یانەکە لە یاریی چوون بە کراوەیی دەهێڵێتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارە نوێیەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنای ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

كازمی و بایدن: دەبێت ئەو كەسانە سزا بدرێن كە بەرپرسن لە هێرشە موشەكییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆرۆنا وەرزشی عێراقی پەکخست

خانەی قەیرانە تەندروستیەکانی عێراق ،ئەمڕۆ دووشەممە تەواوی چالاکییە وەرزشییەکانی لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق ڕاگرت. بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی…
Total
1
Share