جامی سوپەری ئیتاڵی دەگەڕێتەوە سعودیە

ڕایەڵەی یانەکانی ئیتاڵیا دووپاتیدەکاتەوە، جارێکی دیکە جامی سوپەری ئیتاڵیا لە وڵاتی سعودیە ئەنجامدەدرێت.

وەرزی ڕابردوو بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و قەدەغەی گەشتکردنەوە، جامی سوپەری ئیتاڵیا، لە ناوخۆی وڵاتەكە ئەنجامدرا، لە کاتێکدا ڕایەڵەی یانەکانی ئەو وڵاتە ڕێککەوتنیان لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیەدا هەبوو، دەبوو جامەکە لەو وڵاتە عەرەبییە سازبکرێت.

سەرۆکی ڕایەڵەی یانەکانی ئیتاڵیا، پاولۆ دال پینۆ دووپاتیکردووەتەوە، بەپێی ڕێککەوتنی پێشوو، دووبارە جامی سوپەری ئیتاڵیا دەگەڕێتەوە بۆ سعودییە.

دال پینۆ دەڵێت، “ڕایەڵەی یانەکانی ئیتاڵیا ڕێککەوتنی لەگەڵ شانشینی سعودیەدا هەیە، لەپێشوودا دەرفەتی ئەوەمان هەبوو بۆ ماوەی وەرزێک لە ڕێککەوتنەکە لابدەین و سوپەر لە وڵاتی خۆماندا بکەین، بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ناچاربووین ئەو کارە بکەین، بەڵام بە دڵنیاییەوە یارییەکانی سوپەری وەرزی نوێ دەگەڕێتەوە کەنداوی عەرەبی، بڕیاریشە هاندەران ئامادەی ڕووداوە وەرزشییەکە بن، یارییەکان ئاسایی نابن، ئینتەر بەرامبەر یوڤانتۆس دەبێتە ڕیکلامێکی بارزگانیی گەورە بۆ تۆپی پێی ئیتاڵیا لەدەرەوەی وڵاتەکەمان”،

بابەتی پێشتر

ئینریکی پێکهاتەی ئیسپانیای بۆ یورۆی 2021 ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

هێرشێكی موشەكی بۆسەر بنكەی عەین ئەسەد ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share