ڕاپۆرتی لیژنەی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغداد ئاشکرا دەکرێت

ئێوارەی ئەمڕۆ 3 ی کانونی یەکەم ڕاپۆرتی لیژنەی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغداد گەیشتە پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی کوردستانیش ئاڕاستەی لیژنە پەیوەندیدارەکانی خۆی دەکات.

پەرلەمانی کوردستان گەیشتنی ڕاپۆرتەکەی ڕاگەیاندووە و دەڵێت، ” ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 3 ی کانونی یەکەم ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دانوستانكار گه‌یشته‌ په‌رله‌مانی كوردستان و دواتر ئاراسته‌ی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كرێت و بۆ ڕای گشتیش ده‌خرێته‌ڕوو”.

ناردنی ڕاپۆرتی لیژنەی دانوستانکاری هەرێم بۆ پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکدایە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 15 ی تشرینی دووەمی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم، كه‌تیایدا بڕیاردرا شاندی دانوستانكارى هه‌رێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق سه‌باره‌ت به‌ پرسی نه‌وت و داهاتى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم، به‌‌ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل كه‌تیایدا به‌وردى و به‌به‌ڵگه‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ڕای گشتی له‌ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق ئاگادار بكه‌نه‌وه.

دەتوانی لەم لینکەوە ڕاپۆرتی لیژنەی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغداد بخوێنیتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیرێکی بەریتانی سەردانی ژنە نیشانەشکێنەکانی پێشمەرگە دەکات

بابەتی دواتر

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی کەمکردنەوەی دیپلۆماتکارەکانیان ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share