وەزیرێکی بەریتانی سەردانی ژنە نیشانەشکێنەکانی پێشمەرگە دەکات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 3ی کانونی یەکەم وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری هێزە چەکدارەکان سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەیکرد لە سنوری سلێمانی و لەگەڵ ژنە نیشانەشکێنەکان کۆبوویەوە.

جەیمس هپێی، وەزیر بۆ کاروباری هێزەچەکدارەکان لە حکومەتی بەریتانیا لە سەردانەکەیدا بۆلای هێزی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکردووە کە “سوپاسی پێشمەرگە دەکەین کە توانی هاوکاری سەرەکی تێکشکاندنی داعش بێت لە ناوچەکە”.

بەپێی هەواڵێکی لاپەڕەی فەرمی کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر، “، ئه‌مڕۆ جەیمس ھیپێی وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ھێزە چەکدارەکان سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووە له‌ شاری سلێمانی، سوپاسگوزار و بەرز نرخاندنی ده‌ربڕیوه‌ بۆ ئەو رۆڵەی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی ئەفسانەی داعش بینیویەتی”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی لاپەڕەی فه‌رمی كونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر، جەیمس ھیپێی پۆلێك له‌ ژنە نیشانشکێنەکانی پێشمەرگەشی بینیوه‌ و ئه‌و ژنە پێشمه‌رگانه‌ش ئەزموونەکانیان لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا ئاڵوگۆڕ كردووه.

بابەتی پێشتر

لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی سلێمانییەوە بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتی لیژنەی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغداد ئاشکرا دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share