بافڵ تاڵەبانی: رووبەڕووی ھەر گرووپ و تاقمێک دەبینەوە کە ئاسایشی ھەرێم بخەنە مەترسییەوە

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی موشەكبارانەكەی شاری هەولێر بڵاوكردەوە و دەڵێت، “رووبەڕووی ھەر گرووپ و تاقمێک دەبینەوە کە ئاسایشی ھەرێم بخەنە مەترسییەوە.”

كەمێك لەمەوبەر، هاوسەرۆكی یەكێتی ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی كەوتنەخوارەوەی چەند موشەكێك لە شاری هەولێر بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “ئیدانەی ھەر پیلانێک دەکەین کە مەرامی تێکدانی ئارامیی ھەرێمی کوردستانی لەپشتەوە بێت  و ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ روبەڕوبوونەوەی ھەر گرووپ و تاقمێک کە ئاسایشی ھەرێم بخەنە مەترسییەوە.”

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختدەكاتەوە كە “بە هیچ شێوەیەک رێگەنادەین ئاسایش و ئارامیی کۆمەڵانی خەڵک تێکبدرێت.” و لە ڕاگەیەندراوەكەدا دەڵێت، “دڵنیام بە یەکڕیزی و یەک ئیرادەیی ھێزە ئەمنییەکانمان، دەتوانین باشتر ڕووبەڕووی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان ببینەوە و ژیانێکی باشتر و ئارامتر بۆ ھەمووان فەراھەمبکەین.”

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:-

ئیدانەی ھەر پیلانێک دەکەین کە مەرامی تێکدانی ئارامیی ھەرێمی کوردستانی لەپشتەوە بێت  و ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ روبەڕوبوونەوەی ھەر گرووپ و تاقمێک کە ئاسایشی ھەرێم بخەنە مەترسییەوە. بە هیچ شێوەیەکیش رێگەنادەین ئاسایش و ئارامیی کۆمەڵانی خەڵک تێکبدرێت.

ئەو ھێرشانەی کرانە سەر شاری ھەولێر مایەی نیگەرانیمانە، ھیوای زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین و دڵنیام بە یەکڕیزی و یەک ئیرادەیی ھێزە ئەمنییەکانمان، دەتوانین باشتر ڕووبەڕووی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان ببینەوە و ژیانێکی باشتر و ئارامتر بۆ ھەمووان فەراھەمبکەین.

بافڵ تاڵەبانی

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
چوار كەس بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە حەپی قەدەغەوە لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیركرا، كە بە نیازبوون لە مەرزی پەروێزخان…
Total
0
Share