سوودێكی پێشبینی نەكراوی قەڵەوی ئاشكراكرا

زیادبوونی كێشە گرفتێكی گەورەیە و زۆر كەس پێوەی دەناڵێنێت، بەهۆی ئەوەی دەبێتەهۆی نەخۆشییەكانی شەكرە، دڵ و چەندانی دیكە، بەڵام بەمدواییە سوودێكی دژە نەخۆشی ئاشكرابوو.

دكتۆر ڤلادیمێر خافینسۆن پزیشكی پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی پیری لە بەرنامەیەكی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند، لە هەندێك دۆخدا دەشێت كێشی زیادە سوودمەندبێت بۆ كەسەكە.

خافیسۆن و دكتۆرە تاتایانا ترۆڤیمۆنا-ی هاوكاری ئاماژە بە ئەنجامی توێژینەوەیەكی زانستی دەكەن كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەنجامدراوە و دەڵێت، كێشی زیادە هاریكار دەبێت لە بەرگریی جەستە دژ بە هەندێك نەخۆشیی پەتا و هەوكردن.

بەپێی توێژینەوەكە ئەو كەسانەی چەند كیلۆگرامێك كێشی زیادەیان هەبووە، باشتر لەوانی دیكە بەسەر نەخۆشییە پەتاییەكاندا زاڵبوون.

ترۆڤیمۆنا دەڵێت، “ئەو نەخۆشانەی سیستمێكی خۆراكیی ناڕێكیان پەیڕەوكردووە، زیاتر ڕووبەڕووی پەتاكان بوونەتەوە”.

خافیسنۆن-یش دەڵێت، “دەركەوتووە كێشی زیادە ئەركێكی پارێزگاری دەبێت لەكاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكی ڤایرۆسی یان بەكتریایی”.

هەردوو شارەزاكە دەڵێن، زۆر زیادبوونی كێش كاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر دۆخی تەندروستیی مرۆڤ، بۆیە پێویستە پارێزگاری لە كێشێكی هاوسەنگ بكرێت.

بابەتی پێشتر

کازمی بەکارهێنانی فیشەک و گوللـەی پلاستیکی و گازی دژی خۆپیشاندەران قەدەغە دەکات

بابەتی دواتر

کوریای باشوور هۆشداری دەداتە.. کۆریای باکوور بۆ چوارەم جار لە هەفتەیەکدا دوو مووشەک هەڵدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەرتی تەندروستیی ئەفغانستان لە قەیراندایە.. پزیشكی بێمووچە و نەخۆشخانەی بێدەرمان

دوای مانگێك لە كۆنترۆڵكردنی ئەفغاستان لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، كەرتی تەندروستی لەو وڵاتە بەرەو هەرەسهێنان دەچێت، نەخۆشخانەكانیش بێدەرمان و…
Total
0
Share