ڤیدیۆ.. بەهۆی لافاوەوە لە چین 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و پردێک داڕما

دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاند، بارانبارینی بەخوڕ، لەماوەی هەفتەی رابردوودا بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو لە زۆرینەی ناوچەکانی وڵات و بەهۆیەوە تا ئێستا 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

ئاژانسی هەواڵی چین ئاماژەی بەوەکردووە، پردێک لە ناوچەی شەنشی باکووری رۆژئاوای وڵات هەرەسی هێناوە بەهۆی لافاوەکەوە و بەهۆیەوە چەندین ئۆتۆمبێل کەوتوونەتە ناو رووبارێکەوە و تەنها بەهۆی ئەو رووداوەوە، 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 30 بێسەروشوێن بوون.

بەهۆی داڕمانی پردەکەوە 17 ئۆتۆمبێل و هەشت بارهەڵگر کەوتبوونە ناو رووبارەکەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share