ئەو خۆراکانەی زینکی پێویست بۆ جەستە دابیندەکەن

زینک ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە کردە زیندەییەکانی جەستەدا بەتایبەتی پرۆسەی میتابۆلیزم، هەروەها پارێزگاری لە سیستمی بەرگریی جەستە دەکات و شانە تێکچووەکان چاکدەکاتەوە.

جەستەی مرۆڤ زینک کۆناکاتەوە، ئەمەش وایکردووە کە پێویست دەکات ڕۆژانە بە ڕادەی پێویست ئەم پێکهاتەیە بخۆیت.

لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پیاوان (19 ساڵ و سەرووتر) پێویستە ڕۆژانە 11 ملیگرام زینک بخۆن، لەکاتێکدا ئافرەتانی ئەم تەمەنە پێویستیان بە 8 ملیگرامە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی پزیشکیی “Healthline” کۆمەڵێک خۆراکی دەوڵەمەند بە زینک هەن، وەک لەم لیستەی خوارەوەدا:

گۆشت

گۆشتی سوور سەرچاوەیەکی باشی زینکە، بەو پێیەی 100 گرام گۆشتی مانگا، بۆ نموونە، 4.79 ملیگرام ئەم پێکهاتەیەی تێدایە، واتە نزیکەی 43.5%ی پشکی پێویستی بۆ پیاوان، و 59.9% بۆ ئافرەتان.

بەپێی ماڵپەڕی فود داتا سێنتراڵ، گۆشتی سوور سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڤیتامین بی و کریاتین.

چەرەسات

چەرەساتەکانی وەک گوێز، بادەم، گازۆ خۆراکێکن کە دەوڵەمەندن بە زینک، هەروەها چەوری و ڤیتامین و کانزاکانی تری تێدایە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی پزیشکی بایۆمێد سێنتراڵ، گوێز ئەگەری تووشبوون بە کۆمەڵێک نەخۆشیی مەترسیدار کەم دەکاتەوە، وەک شێرپەنجە و دڵ.

هێلکە

هێلکە بڕێکی باشی زینکی تێدایە لەگەڵ کۆمەڵێک ڤیتامین و کانزای تر، لەوانە ڤیتامینەکانی بی و سیلینیۆم.

چۆکلەیتی ڕەش

خواردنی 100 گرام چۆکلەیتی تۆخ 3.31 ملیگرام زینک دابیندەکات، بەڵام پسپۆڕانی بواری خۆراک ئامۆژگاری دەکەن کە زیادەڕەوی نەکەن بەهۆی دەوڵەمەندی بە کالۆری و شەکر.

گوێچکە ماسی

گوێچکە ماسی سەرچاوەیەکی تەندروستە بۆ زینک و کالۆریی کەمی تێدایە، شەش گوێچکە ماسی 33 ملیگرام زینک دابیندەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەڵمانیا دەرمانێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی توشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنێت

وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی چارەسەركردنی توشبووانی كۆرۆنا بە دەرمانێك دەستپێدەكات كە دژەڤایرۆسە. ینس سبان، وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا…
Total
0
Share