کازمی بەکارهێنانی فیشەک و گوللـەی پلاستیکی و گازی دژی خۆپیشاندەران قەدەغە دەکات

لەگەڵ یادی تشریندا کە ئەمڕۆ یەکی تشرینی یەکەم یادی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی 2019 دەکرێتەوە، مستەفا کازمی ژمارەیەک ڕێکاری بۆ هێزە ئەمنییەکان دەرکردووە سەبارەت بە چۆنێتیی مامەڵەکردنیان لەگەڵ خۆپیشاندەران.

ڕێکارەکانی مستەفا کازمی لە 10 خاڵ پێکهاتووە و جەخت لە پاراستنی خۆپیشاندەران دەکاتەوە، هەروەها سوورە لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵیاندا بەشێوەی ئاشتیانە.

لە نووسراوەکەی کازمیدا هاتووە، بەکارهێنانی فیشەک، گوللـەی پلاستیکی و بۆمبی گازی دژی خۆپیشاندەران قەدەغەیە، جەختدەکاتەوە، هەرکەسێک سەرپێچی بکات بە توندی سزادەدرێت.

هەروەها ڕایگەیاندووە، کە دەبێت خۆپیشاندەران بپشکێندرێن بۆئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی چەکیان هەڵنەگرتووە.

هەر سەبارەت بە یادی تشرین دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق چەند ڕێکارێکی بۆ میدیاکان بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، میدیا و پەیجەکانی سۆشیال میدیا دووربکەونەوە لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست کە ئامانجی دروستکردنی کەشێکی ئاڵۆزە و کەشیک دەڕەخسێنێت بۆ ئاژاوە و ناکۆکی لە وڵاتدا.

ڕەچاوکردنی وردبینی و بڕواپێکراوی لە ڕووماڵە میدیاییەکاندا بە گواستنەوەیان بە هاوسەنگی و گەیاندنی زانیاری بە شێوەیەکی پیشەیی دوور لە زیادکردن یان لایەنداریکردن و دروستکردنی ئاڵۆزی کە ڕەنگە کاریگەریی نەرێنی لەسەر دۆخەکە هەبێت، دەزگای ڕاگەیاندن بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی و یاسایی لە ئەستۆ دەگرێت لە ئەگەری هەر زانیارییەکی چەواشەکارانە و ساختە کە بڵاوبکرێنەوە.

هەروەها باس لەوە دەکات کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دامەزراوە میدیاییەکان بەرپرسیارێتیی ئەو میوانانە لە ئەستۆ دەگرن کە لە بەرنامە جۆراوجۆرەکاندا میواندارییان دەکەن، بە ڕێگە نەدانیان بە بێ بەڵگە سوکایەتی و بوختان و دورستکردنی توڕەیی یان تۆمەتبارکردنی کەسانی تر.

شەوی ڕابردووش مستەفا کازمی لە وتەیەکیدا بۆ تشرینییەکان داوای لە خۆپیشاندەران کرد هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان بکەن بۆ پاراستنی سامان و دامەزراوە گشتییەکان.

جەختیشیکردەوە، کە خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستووری هەموو عێراقییەکە، ئەرکی هێزە ئەمنییەکانیش پاراستنی خۆپیشاندەرانە.

بابەتی پێشتر

سوپای بەریتانیا هۆشداری لە گواستنەوەی جەنگ بۆ بۆشایی ئاسمان دەدات

بابەتی دواتر

سوودێكی پێشبینی نەكراوی قەڵەوی ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراقییه‌.. پۆلیسی به‌ریتانیا ناسنامه‌ى بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى لیڤه‌رپولى دیارییكرد

پۆلیسی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، بڕیارى ده‌ستگیركردنیان بۆ كه‌سێكى به‌ ڕه‌گه‌ز عێراقی ده‌ركردووه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى…
Total
0
Share