ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی دووپاتيكردەوە لەسەر ڕێبازی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خەبات و تێكۆشان دەدات

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری سلێمانی و لە هۆڵی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی سازكرا و گفتوگۆ دەربارەی كاری ڕێكخراوەیی و ڕاپۆرتی كۆمسیۆن و مەكتەبەكان كران.

ئەنجومەنی سەركردایەتی سڵاو و نەوازشی خۆی نارد بۆ پێنجەمین ساڵڕۆژی ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال ڕابەر و سەركردەی نەمری گەلەكەمان و پەیمانی دووپاتكردەوە كە لەسەر ڕێبازی ئاوەدانيی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خەبات و تێكۆشانی هەمە لایەنە بدات تا بەدیهێنانی هەموو ئامانجەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە عێراقێكی دیموكرات و فیدڕاڵ و تەوافقی كە سەرۆك مام جەلال زیاتر لە شەست ساڵ خەباتی بێوچانی بۆ كرد تا بەدیهێنانی كۆڵی نەدا و سەریخست.

بابەتی پێشتر

هۆکاری مردنەکەی شاژنە ئەلیزابێس ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

چاڤی بۆ ئیدارەی بارسا: بەپەلە ئەو یاریزانەم بۆ بکڕن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share