چاڤی بۆ ئیدارەی بارسا: بەپەلە ئەو یاریزانەم بۆ بکڕن

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز داوایکردووە لە مێرکاتۆی زستانەدا مارتن زوبیمێندی یاریزانی یانەی ڕیاڵ سۆسیدادی بۆ بکڕن.

بەپێی زانیارییەکانی “بارسا بلاوگراناس”، چاڤی داوای لە ئیدارەی خوان لاپۆرتا کردووە لە مێرکاتۆی زستانی 2023 مارتن زوبیمێندیی سەنتەری بەرگریی و ناوەندی یانەی ڕیاڵ سۆسیدادی بۆ دابین بکەن، کە لە داهاتوودا دەکرێت ببێتە جێگرەوەی فەرمی سێرجیۆ بوسکێتس.

لە هەمان کاتدا یانە باسکییەکە “سۆسیداد” لە هەوڵدان گرێبەستی یاریزانەکە تاوەکو 2027 نوێبکەنەوە، ئەگەر لەو کارەشدا سەرکەوتووبن، نرخەکەی لە 35 ملیۆن یورۆوە بۆ زیاتر لە 50 ملیۆن بەرزدەبێتەوە.

زوبیمێندی تەمەنی 23 ساڵە، لە هەردوو پێگەی سەنتەری بەرگری و ناوەند توانای یاریکردنی هەیە، لە لاوانی ڕیاڵ سۆسیدادەوە دەستیپێکردووە و حاڵی حازر بۆ پێکهاتەی یەکەم یاریدەکات، 105 یاریی بۆ پێکهاتەی یەکەم کردووە و سێ گۆڵ و سێ ئەسیستی تۆمارکردووە، بۆ پێکهاتەی لاوانی ئیسپانیا و پێکهاتەی یەکەم بانگهێشتکراوە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی دووپاتيكردەوە لەسەر ڕێبازی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خەبات و تێكۆشان دەدات

بابەتی دواتر

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی دزی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share