هۆکاری مردنەکەی شاژنە ئەلیزابێس ئاشکراکرا

ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی کۆچکردووی بەریتانیا

بەڵگەنامەی مردنی شاژنە ئەلیزابێس ئاشکرایدەکات بەهۆی پیرییەوە لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دواییکردووە.

پێگەی فەرمی بەڵگەنامە نیشتیمانییەکانی سکۆتلەندا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڵگەنامەی مردنی شاژنە ئەلیزابێس دووەم، شاژنی بەریتانیای بڵاوکردەوە.

لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە، ” شاژنە ئەلیزابێس ڕۆژی پێنجشەممە 3:10 خولەکی عەسر کۆچی دواییکردووە”.

هەر بە پێی بەڵگەنامەکە، ” تەنها هۆکاری مردنی شاژنە ئەلیزابێس، بەهۆی پیربوون و چوونە تەمەنەوە کۆچی دواییکردووە”.

هاوکات پێگەی دەیلی مەیل ئاشکرایکرد، ” تەنها شازادە چارلز و ئانی خوشکی لە کاتی مردنیدا لە نزیک شاژنە ئەلیزابێس بوون”.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: چەند بڕیارێكی گرنگ لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دران

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی دووپاتيكردەوە لەسەر ڕێبازی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خەبات و تێكۆشان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share